ڕۆژی 19ی 6ی 2024 خولی ڕاهێنانی تایبەتی تەلەفزیۆنی چین بۆ بەرپرسانی میدیاکانی وڵاتانی عەرەبی لە هۆتێل ڕیتان لەشاری پەکین دەستیپێکرد..تیمی چین بەکوردی بە بانگهێشتی فەرمی بەشداری ئەو خولەیان کردووەو، چەندین دیداری گرنگ و پڕبایەخیان بە ئامانجی دروستکردنی میدیایەکی چینی بەزمانی کوردی وەک هەموو نەتەوەکانی دنیا ئەنجامداوە.
لەم میانەیەدا، دیداری هاوبەشی مەشخەڵ کەوڵۆسی سەرنوسەری چین بەکوردی لەگەڵ بەڕێز (یانگ یۆنگ) جێگری بەڕێوەبەری هاریکاری نێودەوڵەتی لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نیشتمانیی چین بەڕێوەچوو. بەڕێز (یانگ یۆنگ) وێڕای سەرسامی بە هەبوونی چین بەکوردی وەک تاکە میدیایەک بەزمانی کوردی، هیوای خواست بتوانن پێکەوە هاوکاربن. بڕیار ە دیدار و چاوپێکەوتنەکان درێژەیان هەبێت.


