لەمیانی دیدارێکی پڕبایەخدا، تیمی چین بەکوردی لەگەڵ تیمی ڕاگەیاندنی کۆماری جیبۆتی بەسەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد ئەلشامی، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ڕۆشنبیری کۆماری جیبۆتی باس لە کێشەکانی نەتەوەی کورد کرا. سەرۆکی شاندی کۆماری جیبۆتی گوتی: لەمێژە هیواخوازم بتوانم ڕاستەوخۆ لەگەڵ کورد پەیوەندی هاریکاریمان هەبێت، خۆشحاڵم بەم دیدارە و بەدڵنیاییەوە، ئەمە سەرەتای کاری هاوبەش دەبێت لەگەڵ دەزگاکەتان، ئێمە ئێوە بانگهێشتی جیبۆتی دەکەین و، هیوادارین بتوانین ڕۆژێک سەردانی کوردستان بکەین.
ئەحمەد ئەلشامی هەروەها گوتی: ئێمە نەتەوەی عەفەرین، پێمان دەگوترێت کوردەکانی ئەفریقا. بۆیە شانازی دەکەین بەهاوڕێیەتی لەگەڵ ئێوەی کورد.
