چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

وانگ یی،وەزیری دەرەوەی چین و بەهێزترین وەزیری جیهان.

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی ,

|

Loading

وانگ یی لە 19ی تشرینی یەکەمی 1953 لە پەکینی پایتەخت لە دایکبووە.

وانگ یی لە مانگی ئازاری 2013 وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا و لە مانگی ئازاری 2018 وەک ئەندامی ئەنجومەنی وڵات دەستنیشانکرا، لە ئێستادا هەردوو پۆستەکەی بەدەستەوەیە. وانگ زۆربەی ژیانی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بووە و کاری لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی چین لە ئاسیا دەکرد.

وانگ، دوای دەرچوونی لە ئامادەیی لە ئەیلولی 1969 ڕەوانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی چین کرا و لەوێ بۆ ماوەی 8 ساڵ لە سوپا خزمەتی کرد.

لە 1977، وانگ گەڕایەوە پەکین و لەهەمان ساڵدا لە بەشی زمانی ئاسیایی و ئەفریقی لە زانکۆی نێودەوڵەتی پەکین تۆمارکرا. هەروەها زمانی ژاپۆنی لە پەیمانگا خوێند، لە شوباتی 1982 بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرچوو.

دوای دەرچوون لە زانکۆ، وانگ لەلایەن خەزووریەوە ڕەوانەی بەشی ئاسیایی وەزارەتی دەرەوە کرا و لەوێ وەک دیپلۆماتکار دەستی بەکارکرد.

لە ئەیلولی 1989 نێردرا بۆ باڵوێزخانەی چین لە ژاپۆن و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوێ خزمەتی کرد کاتێک لە ئازاری 1994 گەڕایەوە چین،

وانگ وەک جێگری سەرۆکی بەشی ئاسیای وەزارەتی دەرەوە دەستنیشان کرا و ساڵی داهاتوو بۆ سەرۆکی بەش بەرزکرایەوە. لە مانگی ئابی 1997 تا شوباتی 1998، وانگ توێژەرێکی میوان بوو لە پەیمانگای پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی جۆرجتاون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هەر زوو دوای گەڕانەوەی بۆ یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوەبەری فەرمانگەی توێژینەوەی سیاسی بەرزکرایەوە.

لە ئەیلولی 1999وە وانگ لە زانکۆ کاروباری دەرەوەی چین و پەیوەندی نێودەوڵەتی خوێند و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرت لە شوباتی 2001 وانگ بەرزکرایەوە بۆ جێگری وەزیری دەرەوە، بەرپرسی کاروباری ئاسیا. ئەو گەنجترین جێگری وەزیر بوو لەو دەمەدا.

لە ئەیلولی 2004، وانگ وەک باڵیۆزی چین لە ژاپۆن دەستنیشان کرا. تا مانگی ئەیلولی 2007 لەم پۆستەدا خزمەتی کردووە لە حوزەیرانی 2008دا وانگ وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی کاروباری تایوانی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین لەجێگای چێن یونلینی کاریکرد.

لە 16ی ئازاری 2013 وانگ وەک وەزیری دەرەوە دانرا دوای ئەوەی لەلایەن کۆنگرەوە پەسندکرا و تا ئێستا لە پۆستەکەیدا بەردەوامە وەک بەهێزترین دیپلۆماتکار و وەزیری دەرەوە لە جیهاندا دەبینرێت.

error: Content is protected !!