چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

سەوزکردنی بیابانی کوبیوکی و دەرهێنانی هەزاران کەس لە هەژاری

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی ,

|

Loading

کوبیوکی حەوتەمین گەورەترین بیابانی چینە کە 18 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە. نزیکە لە پەکین، لە ئەردۆس هەرێمی مەنگۆلیا لە باکووری چین، سەردەمانێک سەرچاوەیەکی سەرەکی بوو بۆ زریانەکانی خۆڵ کە پایتەختی گرتەوە.

فراوانبوونی بەردەوامی بیابانەکان زۆر کەسی ناچار دەکرد کۆچ بکەن. ئەوانەی دەمانەوە زۆربەیان لە هەژاریدا دەژیان.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیابانەکە، حکومەت پلانێکی جێبەجێ کرد – بۆ ئەوەی بیابانەکە بۆ نیوە ببڕێت بە دروستکردنی ڕێگایەکی خێرا بە درێژایی 100 کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی بیابانەکەدا، بیابانەکە بە دار و چیمەن دەورە بدات و دواتر بە پەچە ڕوبەڕوبونەوەی بەشە خۆڵەکە بکاتەوە.

کۆمپانیای ئیلیۆن لەم ڕووبەڕووبونەوەدا پێشەنگی شەڕەکەی گرت. کۆمپانیاکە وەبەرهێنانی زۆری کرد، شێوازی جۆراوجۆری چارەسەرکردنی خۆڵ داهێنا و هانی جووتیاران و مەڕدارە ناوخۆییەکانی دا بۆ بەشداریکردن.

کۆمپانیای ئیلیۆن ئەو نەمامانەی کە بەرگەی وشکەساڵی و خۆڵی بیابان دەگرن دابینیکردووە بۆ جووتیاران، هەروەها ئەو ڕووەکە گەشەسەندووانە بە نرخی بازاڕ دەکڕێتەوە. (نەمامەکان) کە گیایەکی گرنگی دەرمانی تەقلیدی چینییە، دەتوانێت خۆڵ چاک بکاتەوە و خاکەکە باشتر بکات.

دوای سێ ساڵ خاکەکە ئەوەندە باش دەبێت کە دانەوێڵە و سەوزەوات لێبکرێت.

هەروەها لە کوبیوکی، کۆمپانیای ئێلیۆن گەورەترین کێڵگەی پانێڵی وزەی خۆری چینی دروستکردووە. 650 هەزار پانێڵی جێگیرە ساڵانە 500 ملیۆن کیلۆوات کاتژمێر کارەبا دەگوازنەوە بۆ تۆڕی نیشتمانی.

هێ پێنگفێی، بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای ئێلیۆن وتی: “پانێڵەکان قەڵغانی با و خۆڵ و هەڵمبوون کەمدەکەنەوە بۆ ئەوەی چیمەن و ڕووەکەکانی دیکە بتوانن بە باشی لە ژێریاندا گەشە بکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژەی وزەی خۆر زیاتر لە هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکە ڕەخساندووە.

ئەم هەوڵانە نەک هەر بەشداربوون لە سەوزکردنی زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی کوبیوکی، بەڵکو 102 هەزار کەسی لە هەژاری دەرهێنا.

هەروەها هەوڵەکانی دارستانکردن کەشوهەوای بیابانەکانی باشتر کردووە. بارانبارینی کوبیوکی لە ساڵی 1988 کەمتر لە 100 ملیمەتر بووە و لە ساڵی 2016دا ئەو ڕێژەیە بۆ 456 ملم بەرزبووەتەوە، للە کاتێکدا ژمارەی زریانی خۆڵ لە 50 زریان لە ساڵی 1988 بۆ تەنها یەک زریان لە ساڵی 2016 دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گۆڕینی بیابانێک بۆ دارستانێک شتێکی سەرسوڕهێنەرە. هەروەها دەڵێت “لە کوبیوکی هەلی کاریان لە بواری وزەی خۆر و ئیکۆ گەشتیاری و چاندنی گیای دەرمانی دابینکردووە. ئەوە ڕێک ئەوەیە کە پێویستە بیکەین، بۆ سەوزکردنی بیابان و دەرهێنانی خەڵک لە هەژاری”.

پاتریک وۆرمز، ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی زانستی لە سەنتەری جیهانی کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی سەرسام بووە بەوەی کە چۆن خەڵک توانیویانە زەوییە تێکچووەکان بە “ڕێژەیەکی زۆر گەورە” بگەڕێننەوە بۆ ژیان.

زیاتر لە %40ی زەوی چین تا ڕادەیەک تێکچووە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، چین لە دەیەکانی ڕابردوودا هەوڵی زۆری وەبەرهێناوە، لەوانە پەسەندکردنی یەکەم یاسای جیهان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ چیمەن و قەدەغەکردنی داربڕینی دارستانە سروشتییەکان.

لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵەکان زیاتر بوون. چین لە پلانی گشتی خۆیدا بۆ بنیاتنانی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی، بنیاتنانی ئیکۆلۆژی یەکسان کردووە لەگەڵ بنیاتنانی ئابووری، سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتی.

چین لە پێش هاوتاکانیەوەیە. ڕووبەری زەوییە بیابانییەکان لە وڵاتەکەدا بە تێکڕا ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار و 400 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دابەزیندایە، لە کاتێکدا لە کۆتایی سەدەی ڕابردوودا تێکڕای فراوانبوونی ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بوو، ئەمەش وایکردووە چین یەکەم وڵات بێت لە جیهاندا کە بتوانێت بچووکبوونەوەی بیابانەکان بەدەستبهێنێت.

لیو دۆنگشێنگ، جێگری سەرۆکی ئیدارەی دارستانی دەوڵەت دەڵێت: “چین لە پلانیدا بوو لەسەدا 50ی ئەو زەوییە بیابانییەی کە دەتوانرا تا ساڵی 2020 چارەسەر بکرێت و سەوز کرانەوە،، ئەوانی دیکەش تا ساڵی 2050 بکەن بە دارستان.”

ئەم هەوڵانە ستایشی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها نوێنەرانی کۆبوونەوەی COP 13یان بەدەستهێناوە.

مۆنیک باربوت، سکرتێری جێبەجێکاری UNCCD بە نوێنەرانی COP 13ی ڕاگەیاندووە، چین ئەزموون و تەکنەلۆژیا و مۆدێلێکی بۆ شەڕی جیهانی دژی بیابانبوون دابینکردووە، بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجی جیهانی کە گەشەی سفرە لە زەوییە تێکچووەکاندا.

سۆلهایم دەڵێت: “چین بیابان وەک کێشەیەک نابینێت، بەڵکو وەک دەرفەتێک، دەرفەتێک بۆ هەلی کار و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لەڕێگەی سەوزکردنی بیابانەکەوە دەبینێت”.

error: Content is protected !!