چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

چین ڕوناكی مانگ بۆ ڕوناككردنەوەی شەقامەكان بەكاردێنێت

Loading

لە هەنگاوێكی سەرنجڕاكێش و گۆڕانكارییەكی گەورە و كاریگەردا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی چین دەستیانكرد بە ڕوناككردنەوەی شەقامەكان لەڕێگەی ڕوناكی مانگەوە، لەبری ڕوناكی كارەبا.

لەشاری چەنگدوی كۆماری میللی چین، پرۆژەكە خراوەتە كار، لەوشارەدا كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 14.5 ملیۆن كەسە، دەستەڵاتداران 170 ملیۆن دۆلاریان بۆ پرۆژەكە تەرخانكردووە.

زاناكانی چین لەساڵی 2020 مانگێكی دەستكردی تایبەت بەم پرۆژەیان لەخولگەی خۆی جێگیركردووە و، ئەركی ئەو مانگە ئەوەیە ڕوناكی سروشتی مانگ بۆ 8 بەرانبەر بەرز بكاتەوە، لەهەنگاوی یەكەمدا 10 تا 80 كیلۆمەتر بەم ڕێگەیە  ڕۆشن دەكرێتەوە.

هەر لەسەرەتاوە بیرۆكەی ئەم پرۆژەیە لەلایەن چەند ناوەندێكی ژینگەپارێز و گەردوونناسییەوە ڕەخنەی لێگیرا. چونكە ئەوان پێیان وایە پرۆژەكە دەبێتە هۆی ئەوەی زیان لە ئاژەڵ و گیانداران بدات و، خشتەی ژیانیان تێكبچێت، چونكە ئاژەڵ و گیاندارەكان شەو و ڕۆژیان لێ تێكدەچێت. هاوكات ناوەندەكانی گەردوونناسییش، ڕەخنەی خۆیان لەپرۆژەكە هەبووە. بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری چەنگدو، پێیان وایە پرۆژەكە سودێكی زۆری بۆ شارەكەیان هەیە و، ساڵانە بەلایەنی كەمەوە 170 ملیۆن دۆلاریان بۆ دەگێڕێتەوە كە ئێستا لە ڕوناككردنەوەی شارەكەدا خەرجی دەكەن.

error: Content is protected !!