خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پێشبڕکێیەکی زانستی لە ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا
بڕوا شێروان و بەیاد ئارام ئەو دوو خوێندکارەی بەشی تەکنۆلۆجیای زانیاری (IT) زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیین لە گەڵ عادل محمد لە زانکۆی موسڵ بەسەرپەرشتی مامۆستا گۆران سامان لە کۆلێجی زانست و تەکنۆلۆجیای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕێگەی زنجیرە پاڵاوتنێکی زانستییەوە نوێنەرایەتی زانکۆکانی عێراق و کوردستانیان لە پێشبڕکێی هواوی (ICT) لە ئاستی جیهان لە وڵاتی چین کرد و پلەی یەکەممیان بەدەستهێنا لە نێوان 80 وڵاتی بەشداربوودا.