چین لە هەموو سنوورەکان تێپەڕ دەبێت بە دروستکردنت یەکەم خۆری دەستکرد. دامەزراوەی چەکی ئەتۆمی چینی بەهاوبەشی گەورەترین پەیمانگای فیزیایی چینی بۆ پێخشتنی وزەی ئەتۆمی توانیویانە کە خۆری دەستکرد دروست بکەن, خۆرە دەستکردەکە ناوی (HL-2M Tokamak) پلەی گەرمییەکەی سیازدە جار لە خۆری ئاسایی بەرزترە، پلەی گەرمییەکەی دەگاتە 150 میلیۆن پلەی سەدی لەکاتێکدا گەرمی خۆری سروشتی بە پێشبینیکراوی دەگاتە 15میلیۆن پلەی سەدی.
مەبەست لە داهێنانەکە گۆڕینی هایدرۆجینە بۆ بڕێکی زۆر لە وزە، ئەوەش لە ڕێگەی رایکەرەوەی تێکەڵکردنی ناوەکی کە چین ساڵی 2020 دوای 14 ساڵ کارکردن تەواو بوو. چین سه رکەوت له دروستکردنی سه رچاوەیەک له وزەی پاک. ڕاتۆکەکە پشت بە تێکەڵبوونی ناوکی دەبەستێت، خاوێن لە پاشەڕۆی تیشکی و کەمتر زیانبەخشە.

پلەی گەرمی و چڕی تەنۆلکەکان لە کاتی کارکردنی پلازمای بەرزدا زۆر زیادی کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی داڕشتنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ باشترکردنی کارایی بەرهەمهێنانی لە وێستگەکانی کارەبای فیوژنی داهاتوو و کەمکردنەوەی تێچوونەکان.
بە پێچەوانەی سووتەمەنی بەردینی وەک خەڵوز و نەوت و گازی سروشتی کە دابینکردنی سنووردارە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژینگە هەیە، “خۆری دەستکرد” پێویستی بە کەرەستەی خاو هەیە کە نزیکەی بێ سنوور بێت لەسەر زەوی. وزەی فیوژن بە سەلامەتتر و پاکتر دادەنرێت، هەر بۆیەش ئایدیاڵ “وزەی کۆتایی” بۆ داهاتووی مرۆڤایەتییە.
ئامانجی کۆتایی کۆمپانیای EAST کە دەکەوێتە پەیمانگای فیزیای چینی بۆ پێشخستنی وزەی ئەتۆم، لە ژێر ئەکادیمیای زانستی چینی (ASIPP) لە شاری هێفێی، دروستکردنی یەکگرتنی ئەتۆمییە وەک خۆر، بە بەکارهێنانی ئەو مادانەی کە لە دەریادا زۆرن بۆ دابینکردنی ڕژێمێکی بەردەوامی وزەی پاک.
ئەم خۆرە دەستکردە نزیکەی 23 ملیار دۆلاری تێچووە بۆ دەستپێکردن لە ساڵی 2025.
