زانیاری شكۆهێنەر و نەبیستراو بەنداوە مەزنەكەی چین..
بەنداوی زەبەلاحی ڕووباری یانگستی گەورەترین بەنداوە لەهەموو جیهاندا.. مرۆڤایەتی لەمێژووی دوور و درێژیدا، هیچ دەستكردێكی مرۆڤی نەدیوە بەم ڕادەیە زەبەلاح و گەورە و كاریگەر و بەسود و لەهەمان كاتدا مەترسیدار بێت. بەنداوەكە ئەوەندە گەورەیە، خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا خاوكردۆتەوە، هاوكات بووەتە هۆی ئەوەی ڕۆژ لەسەر زەوی درێژتربێت. ئێمە باسی گرنگترین دەستكردی مرۆڤ دەكەین لە سەرتاسەری مێژووی مرۆڤدا. موعجیزەیەكی ئەوەددە گەورەیە، ئەقڵ ناتوانێت بیری لێ بكاتەوەو قبوڵی بكات. ئەم بەنداوە گەورەیە 60 ملیار دۆلاری تێچووەو، 50 هەزار كرێكار بۆ ماوەی 30 ساڵ لەدروستكردنیدا بەشداربوون و كاریان كردووە. بڕێكی یەكجار زۆر چیمەنتۆ و پۆڵا لەدروستكردنیدا بەكارهێنراوە كە بەتەواوی ناچێتە ئەقڵەوە. بڕی ئەو پۆڵایەی تێیدا بەكارهاتووە بەسە بۆ دروستكردنی 100 بورجی ئیڤڵ لەیەك كاتدا. ئێمە باسی بەنداوی سێ درگاكە ئەكەین. یان بەنداوی ئەژدیهای گەورە.. یان بەنداوی سەرزەمینی مەزن.. چینییەكان هەمیشە ئەو خەونەیان هەبووە كە گەورەترین دەستكردی مرۆڤ لەسەر زەویدا دروست بكەن. لەساڵی 1993دا دەست بەدروستكردنی ئەم بەنداوە كرا، یەكەم قۆناغی كارەكانی لە ساڵی 2010دا كۆتاییهات. بەڵام تاكو ئێستا كارەكانی تەواو نەبوون و زیاتر گەورە دەكرێت. لەم كارە گەورەیەدا نیوملیۆن تەن پۆڵا بەكارهاتووە. درێژی بەنداوەكە 4 كلیۆمەترە. بەرزییەكەی 200 مەترە. بەوەش دەبێتە درێژترین و بەرزترین و زەبەلاحترین بەنداو كە لەسەر زەویدا دروستكرابێت. بەوەش پێشی بەنداوی گەورەی هۆڵەندا دەكەوێت كە بۆماوەی 70 ساڵ وەك گەورەترین بەنداوی جیهان لەقەڵەم دەدرا. لەم بەنداوەدا 20 دەروازەی ئاو هەیە، سەرجەمیان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاردەهێنرێن. سەرجەمیان 20 ملیۆن كیلۆوات كارەبا بەرهەمدێنن، ئەم بڕەش بەسە بۆ ئەوەی وڵاتانی: عێراق، میسر، مەغریب، جەزائیر، تونس، و سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بەدرێژایی ساڵ و 24 كاتژمێر لەڕۆژێكدا بەبێ چركەیەك بچڕان، كارەبایان هەبێت. توانای ئەم بەنداوەی یەكسانە بەتوانای 30 وێستگەی ئەتۆمی. بڕی ئاوی كۆكراوەی نێو ئەم بەنداوە 45 تریلیۆن لیترە! ئەم كوتلە ئاوە زەبەلاحە لەگەڵ ملیۆنان تەن چیمەنتۆو پۆڵا، بووەتە هۆی ئەوەی تەوەری زەوی خاوببێتەوەو گوشارێكی گەورە لەسەر تەوەری زەوی دروست ببێت و بەڕێژەی 60 نانۆ چركە خولانەوەی زەوی خاو ببێتەوە. ئەوەش وایكردووە ڕۆژێكی ئاسایی لەسەر زەوی درێژتربێت!. لەكاتی دروستكردنی ئەم بەنداوەدا 3 ملیۆن مرۆڤ لەشوێنی ژیانیان گوازرانەوە، ئەوەش بوو بە گەورەترین پرۆسەی گواستنەوەی بەكۆمەڵی مرۆڤ لەمێژوودا، 13 شار و 150 شارۆچكە ڕووخێنران. نزیكەی 1800 گوندیش كەبەر پرۆژەكە كەوتن ڕووخێنران. ئەم وێرانكردنە گەورەترین پرۆسەی ڕووخاندنی ئاوەدانییەكان بوو لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیی. بەڵام ئەم ڕووخاندنە بەئامانجی پێشخستن و بەشێوەیەكی ئاشتییانە بوو، هیچ كەسێك نەبوو نكولی لێ بكات و ناڕازی بێت. لەبەرانبەریشدا قەرەبووی دانیشتوانەكان كرایەوەو، نرخی یەك ئەپارتمان لەوانەی بەخەڵكەكە درا دەگاتە 1 ملیۆن دۆلار. چین بەو پرۆژە زەبەلاحە، بووەتە گەورەترین و یەكەم بەرهەمهێنەری وزە لەجیهاندا، هاوكات توانیویەتی خۆی بپارێزێت لەمەترسی لافاو، گیانی سەدان ملیۆن كەس لەو مەترسییە ڕزگار بكات. هاوكات ملیۆنان دۆنم زەوی كردۆتە بەراو، جۆرەكانی كشتوكاڵی فرەڕەنگ كردووە بەجۆرێك خەیاڵیش قبوڵی ناكات. بەڵام ئەم بەنداوە مەترسییەكی گەورەیشی هەیە… چی ڕوو دەدات ئەگەر ئەم بەنداوە بڕوخێت؟ زاناكان دەڵێن: ئەگەر ئەم بەنداوە بەهەر هۆكارێك بڕوخێت، گەورەترین قەسابخانە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا دەخوڵقێنێت و لەیەكەم ساتەكانی ڕووخانیدا 60 ملیۆن مرۆڤ دەستبەجێ دەخنكێن. شەپۆلێكی تسۆنامی سەرزەوی دەگرێتەوە تاكو ئێستا تسۆنامی ئاوا گەورەو تۆقێنەر لەمێژوودا تۆمارنەكراوە. بۆ ڕێگرتن لەم مەترسییە، حكومەتی چین و ئەندازیارانی بەسەلیقە، هەموو ڕۆژێك بەنداوەكە نۆژەن دەكەنەوەو، بەرزترو گەورەتر و ئەستورتری دەكەن