دووەم کەشتی گەشتیاری گەورەی چین کە لە ناوخۆدا دروستکراوە، شەممەی ڕابردوو چووە ناو کارگەیەکی کەشتیوانی لە شاری شەنگهای ڕۆژهەڵاتی چین بۆ کۆکردنەوەی کۆتایی.
چێن جیان وی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی کەشتییە گەشتیارییەکان لە کۆمپانیای شەنگهای وایگاۆکیاو کەشتیسازی، کە لقێکی کۆمپانیای نیشتمانی چینە، وتی هاتنە ناوەوەی ئەو کەشتییە کە پێشتر باسمان کرد ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی چین لە پەرەپێدانی تواناکانی بۆ بەشداریکردن بە تەواوی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کەشتییە گەشتیارییەکان.
چێن ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئازاری 2026 کەشتییە گەشتیارییەکە بەندەرەکە بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی تا کۆتایی هەمان ساڵ بگەیەنرێتە کڕیار.
بە بەراورد لەگەڵ یەکەم کەشتی گەشتیاری گەورەی چین کە لە ناوخۆدا دروستکراوە بەناوی “ئەدۆرا ماجیک سیتی”، کەشتییە نوێیەکە قەبارەیەکی گەورەتری هەیە، کە کۆی گشتی تۆنەکەی 141 هەزار و 900 تەنە و درێژییەکەی 341 مەتر و پانییەکەی 37.2 مەتر دەبێت، هەروەها 2144 کابینەی تێدایە.
چێن گانگ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستکردنی کەشتی شەنگهای وایگاۆکیاو، وتی: کۆمپانیاکە 500 دابینکەری لە سەرانسەری جیهان کۆکردەوە و زنجیرەیەکی بەهێزی دابینکردنی بۆ کەشتییە گەشتیارییەکان دروستکرد و بەم شێوەیەش بناغەیەکی تۆکمەی بۆ بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ کەشتییە گەشتیارییە گەورەکان دامەزراند.
جگە لە کەشتییە گەشتیارییە گەورەکە، کۆمپانیاکە توێژینەوە و پەرەپێدانی کەشتییە گەشتیارییە قەبارە گەورەکانیش خێراتر کردووە، هەروەها هاوتا مامناوەند و بچووکەکانیشیان.