هێزی پاڵپشتی ستراتژیکی سوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین ڕێکخرایەوە بۆ هێزێکی پشتیوانی زانیاری و ڕۆژی هەینی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پەکین ئەنجامدا.
شی جینپینگ، سەرۆکی چین کە هاوکات سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندی سەربازییە، ئاڵای سەربازیی بەخشییە ئەو هێزە و وتارێکی پێشکەش کرد.
شی جەختی لە بەهێزکردنی هێزی چەکدار و بەرەوپێشبردنی سیاسەتە ستراتیژییەکانی سوپا لە سەردەمی نوێدا کردەوە. هەروەها جەختی له سەر گرنگی بنیاتنانی هێزێکی به هێز و مۆدێرن له ڕێگه ی بنیاتنانی سیاسی و چاکسازی و بەرزکردنه وه ی توانا زانستی و تەکنۆلۆژییەکان و پابەندبوون به بنەما یاساییەکان کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی پشتیوانی زانیاری خزمەتگوزارییەکی سەربازیی ستراتیژی نوێ پێشکەش دەکات، کە گرنگە بۆ پاڵپشتی بنیاتنانی و بەکارهێنانی سیستەمی تۆڕی زانیاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنی ئەو هێزە دەبێتە هۆی خێراترکردنی مۆدێرنیزاسیۆنی سوپا. کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی هێزی پشتیوانی زانیاری دەکات.
جێگای سەرنجە کە هەروەها هەموارکردن لە هەیکەلی کارگێڕی هێزی ئاسمانی سەربازی و هێزی فەزای ئەلیکترۆنیدا دەکرێت.