وڵاتی ناورۆ بە پچڕاندنی پەیوەندییە “دیپلۆماسییەکان”ی لەگەڵ تایوان، لەم دواییانەدا بووە ١٨٣هەمین وڵات کە دانی بەو ڕاستییە دانا کە حکومەتی کۆماری میللی چین تاکە حکومەتی یاساییە کە نوێنەرایەتی تەواوی چین دەکات و تایوان بەشێکی بێبەشنەکراوی خاکی چینە.
لهگهڵ ئهوهشدا، لە هەندێک گۆشەدا، ئەم ڕاستییە حاشا هەڵنەگرە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئینکاری. لۆرا ڕۆزنبێرگەر، سەرۆکی دامەزراوەی ئەمریکی لە تایوان، لە تایپە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێی وایە ئەو هەنگاوەی ناورۆ جێگای”داخه” و “نائومێدکەر”ە، بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێكی لەسەر دۆخی تایوان نەداوه، ڕێگری نەکردووه لە هیچ وڵاتێک کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تایوان هەبێت ههروهها ڕێگری نەکردووه لە بەشداریکردنی ماناداری تایوان لە سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
زانیاری كهمی له كاروباری نێودهوڵهتی شۆككهره.
ڕاستییەکە ئەوەیە، بڕیارنامەی ٢٧٥٨ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەڵێت “کە بڕیار دهدات هەموو مافەکانی بۆ کۆماری میللی چین بگەڕێنێتەوە و نوێنەرانی حکومەتەکەی وەک تاکە نوێنەری شەرعی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بناسێنێت، و دەستبەجێ نوێنەرانی چیانگ کای-شێک لەو شوێنە دەربکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە هەموو ڕێکخراوەکانی پەیوەست بەوەوە داگیریان کردووە.”
ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەرانی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری دەر دەکرد؟
جگە لە گەیاندنی ئەنجامێکی جەختکەرەوە، بڕیارنامەی ٢٧٥٨ بریتییه له پرۆسەیەک كه له ڕێگایهوه هەر ناڕوونییەک سەبارەت بە دۆخی تایوان لادهبات. كۆبوونهوهكان کە بوونە هۆی پەسەندکردنی ئهم بڕیارنامهیه دەریدەخەن کە سپۆنسەرانی بڕیارنامەکە داوایان له كۆمهڵهی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان کردووە خاکی چین دابەش نەکرێت، تەنها لەبەر ئەوەی گرووپی چیانگ کای شێک لە تایوان چەسپاوە، و ڕەشنووسی بڕیارنامەکەیان وەک “پرسی بڕوانامە” ناساندووه، واته کێن تاکە نوێنەرانی یاسایی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نەک سەبارەت بە “وەرگرتنی ئەندامی نوێ لە نەتەوە یەکگرتووەکان”.
کاتێک هەندێک لایهن هەوڵیان دا بە قاچاخ “نوێنەرایەتی دووانە” بخەنە ناو ڕەشنووسی بڕیارنامەکەوە، ڕووبهڕووی دژایەتییەکی تووند بوونهوه. پێشنیارەکانیان بە “نایاسایی و بە ڕوونی ناتەبا لەگەڵ واقیعی ئێستا و دادپەروەری و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان” دادەنرا. وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەنگەکانیان بۆ بڕیارنامەی ٢٧٥٨ بە ڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە “دوو چین” یان “یەک چین، یەک تایوان” نییە.
پێش بڕیارنامەی ٢٧٥٨، جاڕنامەی قاهیرە و جاڕنامەی پۆتسدام کە دوو ئامرازی یاسایی نێودەوڵەتی گرنگن، بە ڕوونی پێگەی تایوانیان وەک بەشێکی بێبەشنەکراوی چین ناساند. لە ساڵی ١٩٤٣ سەرکردەکانی چین و ئەمریکا و بەریتانیا جاڕنامەی قاهیرەیان دەرکرد کە تێیدا هاتووە هەموو ئەو خاکانەی ژاپۆن لە چینییەکان دزیوە وەک تایوان دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ چین. جاڕنامەی پۆتسدام لە ساڵی ١٩٤٥دا، جێبهجێكردنی مەرجەکانی جاڕنامەی قاهیرەی دووبات كردهوه.
ئەمڕۆ ١٨٣ وڵات دان بە واقیعی پێگەی تایواندا دەنێن، لەوانە وڵاتی خاتوو ڕۆزنبێرگەر ئهمریكا، کە لە بەیاننامە هاوبەشەکانی لەگەڵ چین بەڵێنی بنەمای یەک چینی داوە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئیدارە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا دژایەتی ئەمریکایان بۆ “سەربەخۆیی” تایوان ڕاگەیاندووە.
لە درێژەی مێژووی هەزار ساڵەیدا، چین زیاتر لە جارێک گیرۆدەی ململانێی ناوخۆیی بووه. بەڵام لە ههموو جارێكدا گەلی چین بۆ یەکخستنەوەی وڵاتەکەیان کۆبوونهتهوه. ئهمه هێزێکە لەلایەن کەس و هیچ شتێکەوە ڕێگری لێ ناكرێت. بە دڵنیاییەوەش نهك له ڕێگای درۆیهكی زهقهوه.
یی شین شرۆڤەکارێکی کاروباری نێودەوڵەتییە و دانیشتووی شاری پەکینە.