شاندێكی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان لە پەكینە

ڕۆژی ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٤ لەشاری پەکینی پایتەختی کۆماری چینی میللی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چین و بەنوێنەرایەتی محەمەد حاجی مەحمود، شادومان ڕۆستەم بەشداریکرد لە گفتوگۆی ئەو حیزبە لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە چەندین سیمینار و گفتوگۆی کراوە، بڕیارە شاندەکە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا سەردانی چەندین دامەزراوەی حیزبی و حکومی چین بکات.

لەیەکەم ڕۆژی بەرنامەی گەشتەکە، قەڵغانی (ڕێزلێنان و جەختکردنەوە لە پەیوەندی دۆستانە)ـی محەمەد حاجی مەحمود پێشکەش بە جیاو تشیشین، بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین کرا.

Loading