چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

شارۆچکە بێدەنگەکەی چین (هۆنگژیانگ)

Loading

شاری هۆنگژیانگ 洪江. هوایوا سیتی怀化، پارێزگای یونان، باشووری چین. لە سەردەمی کۆندا بەم شوێنە ناویان دەبرد قەزای کیانیانگ و ناوچەی لۆنگبیاو龙标县

هەرچەندە لە چین هۆنگژیانگ تەنها شارێکی بچووکە، ژمارەی دانیشتووانی کەمێک زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەسە، بەڵام مێژوویەکی زۆر دوور و درێژی هەیە. زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە، لەناو ئەم شارەدا شاری دێرینی کیانیانگ هەیە کە شارێکی بەناوبانگی مێژوویی و ڕۆشنبیرییە. شاری کۆنی هۆنگجیانگ هەیە. تەلارسازییەکی کلاسیکی بەناوبانگی هەیە بە ناوی (فۆرۆنگ هۆڵ芙蓉楼)، چیای شوێفێنگ هەیە کە بەرزییەکەی دەگاتە ١٩٣٤ مەتر، ڕووبارێکی زۆر بەناو شارەکەدا تێدەپەڕێت. ئەمەش وا دەکات ئەم شارۆچکە بچووکە کەسایەتییەکی زۆر نەرم و خۆشەویستی هەبێت.هەروەها شوێنی بەرهەمهێنانی برنجی هایبریدی چینییە.

ئەم شارۆچکە بچووکە و بێدەنگە کە خەڵکێکی کەمی تێدایە. لێرەدا هیچ دەنگە دەنگێک نییە. هیچ کرێکارێک نییە کە پەلە بکات بۆ سەفەرکردن. بینای بەرز نییە. وە ئۆتۆمبێلی زۆر نییە کە لەسەر ڕێگاکە هاتوچۆ بکات. خەڵکی ئێرە بە شانازییەوە ئەوە دەڵێن نازانین قەرەباڵغی چییە؟ لە شاردا وەستانی ئۆتۆمبێلمان هەیە لە سەرتاسەری شاردا.

error: Content is protected !!