قەزا و قەدەر لە چین.
نێزیکەی ٧ مانگە لە چینم بەردەوام لە کۆڵانم بۆ کارکردن! بەدەگمەن لەماڵ دادەنیشم.
لە پەکین دەمێنمەوە کە لە شەوەکەی ٢٢ ملیۆن کەس لێی دەژین، بە ڕۆژ نێزیکەی ٢٦ .
بڕواتان هەبی یەک رووداوی هاتووچۆم نەبینیوە، جارێک زۆری نەمابوو رووداوێک رووبدات ئەویش خەتای من بوو بە پایسکلەوە چوومە پێش ئۆتۆمبێلێک خەریکی موبایل بووم !
لێرە جگە لەوەی یاسای هاتوو چۆ توندە و بەخاڵە دەشێ لەبەر یەک سەرپێچی ٥ ساڵ مەحرووم بی لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل. بەڵام خەڵکەکەشی زۆر لەسەرخۆ و هێمن و بە پشوون، هەر بۆ زانیاریتان خوا ناناسن و ئاین و شتیشیان هەر نیە! بەڵام مرۆڤن و پێگیرن بە یاسا.
لێرە ژیان لە کاژێری دەستدەچی زۆڕ ڕیک و جوانە.، پاش و پێش و مل لادانی نییە.ئەمڕۆ ئەم کارگوزارانەم لەنێوەندی ڕێگای سێیەمی پەکین بینی دانیشتوون و کاری خۆیان دەکەن بێ ترس و کێشە، ئەمە یەکێکە لە شەقامە سەرقاڵەکانی پەکین، پەکین لە 7 ڕێگای بازنەیی Ring Roads پێکدێت و هندێ لەوەی هەولێر دەچێ.
من مەلا و شت نیم؛ بەڵام ئەوەی زۆربەی کورد و موسلمان ناویان لێ ناوە قەزاو قەدەر، وانیە و درۆیە
بڕواتان هەبی ئەگەر لێپێچینەوە لە دوای مردن هەبێ ئەمان هەموو دادگا دەکرێن و بەر شەق دەدرێن و تاوانباری کوشتنی خۆیانن و داخبارکردنی خۆشەویستانیانشەش ملیۆن و نیو ئۆتۆمبێل لە پەکین هەیە؛
رۆژانە دوو ژمارە نابی هاتوو چۆ بکەن دەبی پاڕک بکرێن، هەموو ئۆتۆمبێلێک مۆلەتی نییە لە هەموو بازنەکانی پەکین هاتووچۆ بکات.
تا مۆڵەتی شوفێری وەردەگری زیاتر لە ٢ ساڵ دەخایەنێ..قوربانتانم لەسەرخۆبن و هێواش ووک مرۆڤ شوفێری بکەن؛ خۆشەویستانتان جەرگ سووتاو نەکەن.
خودا مرۆڤی وشیار و ژیری خۆشگەرەکە؛ و لە هیچ میللەتێک ناگۆڕێ تا بەخۆیان نەیگۆڕن؛
فێل لە خودا ناکرێ!!!نەورۆزتان پیرۆز.
پەکین – نەورۆزی ٢٧٢٤