چین سیاسەتی گەشتکردنی بێ ڤیزە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژە فراوانتر کرد بۆ ٦ وڵاتی ئەوروپی لەنێویاندا سویسرا
چین بڕیاریدا سیاسەتی گەشتی بێ ڤیزە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژە بۆ شەش وڵاتی ئەوروپی دیکە بە شێوەیەکی تاقیکاری فراوان بکات، لە ماوەی نێوان ١٤ی ئازار تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە چین سیاسەتی چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژە بۆ شەش وڵاتی ئەوروپی دیکە فراوانتر دەکات. ئەم وڵاتانە بریتین لە سویسرا، ئێرلەندا، هەنگاریا، نەمسا، بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ.
لە نێوان 14ی ئازار تا 30ی تشرینی دووەمی 2024، خاوەن پاسپۆرتی ئاسایی ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێکراوە دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە وڵاتی چین بۆ مەبەستی بازرگانی، گەشتیاری، سەردانی کەسوکار و هاوڕێیان و ترانزێت.