چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

گەشەی ئابووری چین.

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

ئەوەی لە میدیا و گۆڤارە ئەکادیمییەکانی ڕۆژئاوادا دەیخوێنینەوە سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئابووری چین، ڕەنگدانەوەی واقیعی ئابووری چین نییە. بۆ ئەوانەی لە وڵاتانی باکووردا دەژین، وا دیارە چین قەیرانێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە داڕمانی “مۆدێلەکەی” نیشانەکانی نیشان دەدات. بۆ ئەوان ئەمە “وانەیە”: چین دەبێت ڕۆڵی بەکاربردن زیاد بکات، جێگەی ئەو مۆدێلە کۆنەی کە لەسەر بنەمای هەناردەکردن و وەبەرهێنان دامەزراوە، بگرێتەوە.
لە ڕاستیدا گەشەی ئابووری چینمان بە ڕێژەی 5.2% بینی، لە کاتێکدا ئەمریکا بە ڕێژەی 2.5% و ژاپۆن بە ڕێژەی 1.9% و فەرەنسا بە ڕێژەی 0.9% و بەریتانیا و ئەڵمانیا بە ڕێژەی -0.1% گەشەی کردووە. لە ڕووی بەرهەمهێنانی کارەوە، چین لە ساڵی 2023دا بە ڕێژەی 4.8% گەشەی کردووە، لە کاتێکدا بۆ ئەمریکا -0.7% و بۆ ئەڵمانیا -0.3% بووە. بە گشتی ئەمە بەو مانایەیە کە چین جگە لە چێژوەرگرتن لە سەربەخۆیی تەکنەلۆژی تەواو لە زۆرێک لە کەرتە پێشکەوتووەکاندا، بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ ئەوەی لەگەڵ ئابوورییە گەورەکانی جیهاندا بگونجێت.
ئەوەی لەوەش سەرنجڕاکێشترە ئەوەیە کە ئێمە تێبینیمان کردووە کە لە ساڵی 2020ەوە ئابووری چین بە بەردەوامی لە ئاستی پێویست باشتر بووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بۆ ساڵی 2035، ئەمەش بەو مانایەیە کە چین ڕەنگە پێش وادەی خۆی بگاتە ئەو ئاستەی گەشەسەندن کە سەرکردایەتی وڵاتەکەی ئارەزووی دەکات. بۆیە دەبێت بپرسین: بۆچی چین نەک هەر سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی ئاستی خوازراو لە گەشەکردن، بۆ نموونە لە ساڵی 2021دا 11ملیۆن هەلی هەلی کار لە شار و شارۆچکەکاندا ڕەخساندووە، بەڵکو بەردەوام بووە لە بوون بە سەرچاوەی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی لە تەواوی… جیهان، بە تایبەت لە باشووری جیهان؟ بۆ نموونە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2013دا، شی جینپینگ، سەرۆک کۆماری چین، ستراتیژی “ پشتێنەی ئابووری ڕێگای ئاوریشمی”ی دەستپێکرد، کە ئێستا بە دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا ناسراوە. تا ئێستا 154 وڵات بە فەرمی پەیوەست بوون بەو دەستپێشخەرییە و لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە نزیکەی هەموو کیشوەرەکانی جیهان کراوە.
بە واتایەکی تر واقیعەکە ئەوە نییە کە ئابووری چین چووەتە ناو “ساتێکی چێرنۆبیل”ەوە. خەڵک زیادەڕەوییان لەو کێشانە کردووە کە لە کەرتی خانووبەرەدا سەریان هەڵداوە. بەڕوونی قەیرانێکی نزیک لەناکاو لە کەرتێکدا کە نزیکەی لەسەدا 30ی ئابووری پێکدەهێنێت، لە وڵاتێکی گەورەی وەک چیندا شتێکی بچووک نییە. بەڵام ئەوەش ڕوونە کە هیچ وڵاتێکی سەرمایەداری لە جیهاندا نییە کە توانای پلاندانان بۆ پرۆسەی گۆڕانکاری و گواستنەوەی هەبێت لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە زەبەلاحانەی کە لە کەرتە ئابوورییەکان و سیستەمی مافی خاوەندارێتیدا ڕوویانداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پڕۆژەی چینی.

نموونەی ئەم گۆڕانکارییە زیادبوونی قەرزەکانە لە کەرتی پیشەسازیدا، بەتایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ تەکنەلۆژیای بەرز، لە کاتێکدا سەرچاوە بانکییەکان لە کەرتی خانووبەرەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. بەگوێرەی ئاماری بانکی گەلی چین، لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، قەرزەکانی کەرتی بیناسازی بە ڕێژەی ٢٤.٩% زیادی کردووە، لە کاتێکدا قەرزە پیشەسازییەکان نزیکەی ٥% گەشەی کردووە. ئەم دۆخە گۆڕاوە، لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٣دا دەرفەتەکانی کەرتی پیشەسازی بۆ بەدەستهێنانی قەرز بە ڕێژەی ٣٤.٢% زیادیکردووە، لەکاتێکدا بۆ کەرتی خانووبەرە ٤.٨% بووە. لە پشت ئەم ژمارانەوە دەتوانین ببینین کە لە بەرامبەر چەوساندنەوەی بازرگانی و تەکنەلۆژی لەلایەن ئەمریکاوە، چین سەرنجی لەسەر بنیاتنانی سەروەری تەکنەلۆژی تەواوەتییە.
هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی قەبارە گەورەکەیەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە، بەڵام دروستکردنی بزوێنەری گەشەپێدانی کوالیتی بەرزی خێراتر کردووە چونکە ئەمە بە مانای فراوانکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکانە، لەوانەش هێڵی ئاسنی خێرا، و فراوانکردنی وەبەرهێنانە گەورەکان کە وایکردووە چین بتوانێت پاراستنی پێگەیەکی پێشەنگ لە شۆڕشی پیشەسازیدا لەسەر بنەمای وزەی نوێبووەوە، هەروەها فراوانکردنی پرۆسەی شارستانیەت، ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات چێژ لە نەخۆشخانە پێشکەوتووەکان، قوتابخانە مۆدێرنەکان، خزمەتگوزارییە زیرەکەکان و مافەکانی تر وەربگرن.
ئەم بزوێنەرە نوێیانەی گەشەسەندنی ئابووری دەبنە بنەمای چەمکی “هێزە بەرهەمهێنەرە نوێیەکان” کە لەلایەن سەرۆک شی جینپینگەوە پێشنیار کراوە و زۆر کەسیش دەپرسن: ئایا دەکرێت ئاستێکی گەشەکردن بپارێزرێت کە لەگەڵ پێداویستییەکانی وڵاتدا بگونجێت؟ بۆ نموونە 5% بۆ ساڵی 2024، کە لی چانگ سەرۆک وەزیرانی چین لەم دواییانەدا ڕایگەیاند.
وەڵامەکە ئەرێنییە. گەشبینی نییە بۆ ئایندەی ئابووری چین، بەڵکو دیدێکی تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیان ساڵە پەیڕەوی لە پرۆسەی بنیاتنانی سیستەم و میکانیزم دەکەن کە گەشەسەندنی ئابووری بە ئاراستەیەکی چاوەڕوانکراو ئاراستە دەکەن.
وڵاتانی ڕۆژئاوا هەمیشە چاوپۆشی لە خاڵە بەهێزەکانی چین دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەکردن و دامەزراندن، یەکەمیان ئەوەیە کە چین تۆڕێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گشتی و دارایی هەیە کە پێکهاتووە لە 96 کارگەی دەوڵەتی و 144 دەزگای دارایی گشتی. دووەم: چین دەستی کردووە بە پلاندانانی ئابووری نوێ لەسەر بنەمای بەکارهێنانی بەربڵاوی داتا گەورەکان و زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم.

سەرچاوە/ cgtn العربية

error: Content is protected !!