وانگ وێنبین؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ دووشەممە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەڵێت: بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە هاوڕێ موسڵمانەکانمان دەکەین و هیوای ڕەمەزانێکی پڕ بەرەکەتتان بۆ دەخوازین.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت میدیاکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەردەوام بە هەواڵی ناڕاست لەبارەی موسڵمانان و ئاینەوە هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر چین و تۆمەتباری دەکەن بەوەی ئازادی ئاینی پێشێلدەکات.