چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

بیابانی تاکلیماکان دووەم گەورەترین بیابانی لمی لە جیهاندا.

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

بیابانی تەلکەمەکان ھەندێک جاریش ھەر بە تەکلیمەکان یان تاکلیماکان دەنووسرێت، بیابانێکە لە باشووری ڕۆژئاوای ھەرێمی شینجیانگ ھەروەھا دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کۆماری میللی چین. لەبەشی باشووری بیابانەکە زنجیرە چیاکانی کۆنلون ھەڵکەوتووە. لەبەشی ڕۆژئاواشی زنجیرە چیاکانی پامیر و بەرزایییەکانی تیان شان لە باکووری ھەڵکەوتوون هەرچی بیابانی گۆبییە کەوتووەتە ڕۆژھەڵاتی.

بیابانی تەکلەمەکان ڕووبەرەکەی 337 ھەزار کم 2(130 ھەزار مەتر دووجا) یە، ئەمەش وا دەکات قەبارەکەی کەمێک لە وڵاتی ئەڵمانیا بچووکتر بێت و بەشێکە لە دەڤەری تارم، کە درێژییەکەی 1000 کیلۆمەترە (620 میل) درێژی و پانیی 400 کیلۆمەترە (250 میل) لە لێواری باکوور تا دەگاتە ئەوپەری لێواری باشوور،[دوو لقی ڕێگای ئاوریشم بە بەری باکوور باشووری تێدەپەڕن، ئەمەش بەھۆی سەختی و وشکی بیابانەکەوەیە کە ھیچ کاروانێکی ڕێگای ئاوریشم نەیوێراوە خۆی لێ بدات. دووەم گەورەترین بیابانی لمی گۆڕدراوی جیھانە کە نزیکەی %85 لمەکەی گۆڕدراوە بەمەش لە ڕیزبەندی 16یەمین گەورەترین بیابانەکانی جیھاندایە، بەرزایییەکانی دەنز کە لەبەشی باکووری ھەڵکەوتوون بەرزایییەکانیان لەنێوان 60 پێ (18 م) تا 300 پێ (91م) بەرزن. ئەو لمە نەگۆڕاوەی کە لە بیابانەکەدا بەدی دەکرێت لمی بەرزایییەکانی تەنزن کە لە ڕێگای با و بە بیابانەکە پەرش و بڵاو بوونەتەوە.

حکومەتی چین دوو ڕێگای گشتی لە بیابانەکە دروست کردووە ڕێگای گشتی بیابانی تارم شارەکانی ھۆتان (لە قەراغی باشوور) و لۆنتای (لە قەراغی باکوور) و ڕێگای بەینگۆل بۆ ڕونۆسەنگ لە بیابانەوە بەرەو ڕۆژھەڵات بەیەک دەبەستێتەوە.[٦]

لەم ساڵانەی دواییدا بیابان لە ھەندێک ناوچەدا فراوان بووە، لمی بیابان کێڵگە و گوندەکانی کەناری داپۆشیوە و بە بیابانی کردوون. ھەروەھا ھێلی ئاسنینی گۆلمود کۆرلا ش بە بیابانەکە ڕەت دەبێت.

ناوەکانی ناوچەکانی بیابانەکە بریتین لە ھای لاما، ئەلنگ-ھا و مەی-کۆتساکۆ. چیای مازارتاگ دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای بیابانەوە.

لەبەرئەوەی دەکەوێتە ژێر سێبەرە بارانی چیای ھیمالایاوە، تەکلەمەکان کەشوھەوایەکی بیابانی ساردی ھەیە بەو ھۆیەوە کەشەکەی دەگۆڕێت بۆ بارستە ھەواییە ساردەکانی سیبریا، لە کاتی زستاندا پلەی گەرمی زۆر نزم تۆمار دەکرێت، ھەندێک جار لە خوار 20-C (−4°F) لەکاتێکدا لە ھاویندا بەرزدەبێتەوە بۆ 40 °C (104 °F). لە ماوەی ئەڵقەی زریانی زستانی چینی ساڵی 2008 دا، ھەواڵی داپۆشینی تەکلەمەکان بەبەفر بڵاوکرایەوە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە بەفر ببارێت لە مێژووی بیابانەکەدا، بەجۆرێک توێژاڵی بەفرەکە گەیشتە 4سانتیمەتر (1.6 ئینج)، لەگەڵ پلەی گەرمیی (26.1 °C (−15 °F) لە ھەندێک لە ناوچەکانیدا.

بەپێی ھەڵکەوتە و فراوانی ڕووبەرەکەی سەرچاوەی ئاو کانیاوی زۆر تێ ھەڵکەوتووە لە ھەر ھەزار کیلۆمەترێک دەتوانیت مێرگێک بدۆزیتەوە، کە ئەمەش وایکردووە پلەی گەرمی لەسەرانسەری بیابانەکە وەک یەک نەبێت.

error: Content is protected !!