
2024-03-06
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی داکشینگ لە پەکین لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازیی زەها حەدید دیزاین کراوە، دەکەوێتە باشووری پایتەختی چین.
54 مانگ کاتی ویست بۆ بنیاتنانی لەگەڵ زیاتر لە 200,000 دیزاین و نەخشەکێشانی بیناسازی، تێچووی نزیکەی 13 ملیار دۆلاری ئەمریکییە و ڕووبەری 700,000 مەتر دووجا دەپۆشێت
تەواوی فڕۆکەخانەکە 149 ڕێڕەوی هەیە و 204 شوێنی وەستانی فڕۆکەی دیاریکراوە
بینای تێرمینالەکە لە 5 نهۆمی سەرەوە و ژێر زەوییەوە دیزاین کراوە، ئەمە یەکەم فڕۆکەخانەیە کە هۆڵێکی سێ کۆگای ڕۆیشتنی هەیە و هۆڵێکی دوو کۆگای گەیشتنی هەیە لە جیهاندا.
هەروەها ئەمە یەکەم ناوەندی گواستنەوەی گشتگیرە لە جیهاندا بۆ تێکەڵکردنی فڕۆکەخانە، وێستگەی شەمەندەفەری خێرا و هێڵی شەمەندەفەری نێوان شەقام و ڕێگا خێراکان.
![]()










