ئەم بەنداوە یەكێكە لەگەورەترین دەستكەوت و كارەكانی ئەندازیاری لەهەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا.
-ماوەی 17 ساڵ 40 هەزار كرێكار بەبەردەوامی كاریان تێدا كردووە.
-ئەم بەنداوە لە 2006 تەواو بووە.
-كارەبا بۆ 20 ملیۆن مرۆڤ دابین دەكات.
-1500 شار و ناوچەی چین لە لافاو دەپارێزێت.
-درێژی دیواری بەنداوەكە 2.3 كیلۆمەترە، بەرزییەكەی 183 مەترە.
-لەسەر ڕووباری یانگتسی دروستكراوە كە سێیەم درێژترین ڕووبارە لەجیهاندا.
-لەدروستكردنی ئەم بەنداوەدا 28 ملیۆن مەتر شیش بەكارهاتووە.
-بڕی بەرهەمهێنان لە هەر 26 تۆڕباینەكەی ئەم بەنداوە 18.2 ملیۆن كیلۆواتە، ئەو بڕەش یەكسانە بە بەرهەمی 18 وێستگەی ئەتۆمی.
-ئەم بەنداوە بەشدارییەكی چینە بۆ ڕێگری كردن لە گەرمبوونی زەوی، چونكە لەبری سوتاندنی 13 ملیۆن تەن خەڵوزە لەساڵێكدا، كەپێشتر بۆ بەرهەمهێنانی وزە بەكاردەهێنرا.
– لەئیستادا بەنداوەكە توانای گلدانەوەی 40 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
-زاناكان دەڵێن: گەورەیی ئەم بەنداوە و قورسی ئاوەكە، بووەتە هۆی خاوبوونەوەی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا بەڕێژەی 0.06 مایكرۆچركە.
-تێچووی دروستكردنی: 32 ملیار دۆلارە.
-لەدروستكردنیدا 28 ملیۆن مەتر سێجا كۆنكرێت بەكارهاتووە.
– پانتایی ئەو بەنداوە یەكسانە بە 11 هەزار و 200 یاریگای نێودەوڵەتیی