داتاکانی ئابووری ساڵانەی چین دەریدەخەن کە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی چین لە ساڵی 2023دا 126 تریلیۆن یوان (نزیکەی 17.5تریلیۆن دۆلار)ی تێپەڕاندووە و گەشەی بەڕێژەی لەسەدا 5.2 لەسەر بنەمای ساڵانەی تۆمارکردووە، کە زیاترە لە گەشەی جیهانی پێشبینیکراو کە نزیکەی لەسەدا 3 دەبێت.
چاودێرانی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاندووە، هیوادارین بەشداریی چین لە گەشەی ئابووریی جیهاندا لەسەدا 30 تێپەڕێنێت، چونکە تا ئێستاش وەک گەورەترین بزوێنەری جیهان بۆ گەشەی ئابووری دەمێنێتەوە.