شوێنەوارناسانی چینی ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە کە تایبەتە بە ئیمپراتۆر، هەروەها دەروازەیەکی نایابی پایتەختی کۆن کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شانشینی لیانگ، کە یەکێکە لە شانشینەکانی باشوور (420-589) لە شاری نانجینگ لە ویلایەتی جیانگسوی ڕۆژهەڵاتی چین.
توێژەران ئەو ڕێگایەیان هەڵکەندووە کە درێژییەکەی 210 مەتر دەبێت لە شوێنی شەقامی نانجینگ وێست، یان “نانجینگ شیجی” بە زمانی چینی. پانی ئەم ڕێگایە نزیکەی ٢٦ مەتر دەبێت و خەندەقەکانی لە هەردوو لا هەڵکەندراون. لەلایەکی دیکەوە، هەندێک وێرانکاری دەروازەی نایاب کە پانییەکەی نزیکەی ٣٣ مەتر بووە لەگەڵ دامەزراوەی ئاوەڕۆی خشت قیرتاوکراویش لە شوێنەکەدا دۆزرایەوە.