میدیاكانی كوردستان لەكونسوڵخانەی چین بوون

لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز جەمال جەلال ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاسیا و ئوسترالیا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هاوڕێیانی دەزگا میدیاییە سەرەکییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڕێز لیو جيون کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین مەراسیمێکی پێشوازیکردن ڕێکخست و پوختەیەکی میدیایی پێشکەش کرد.

کونسوڵی گشتی لیو، وەڵامی پرسیاری میدیاییەکانی داوە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی چین، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی چین و عێراق، هەماهەنگی کرداری نێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق، سیاسەتی ڤیزا و چەند پرسێکی دیکە.

Loading